ئایەتوڵڵا ئەحمەد خاتەمی ئەمڕۆ دووشەممە لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە تاران پێداگری کرد : لەبەر بێ شیاوەتی دەسەڵاتدارانی ئالی سعود لە ئیدارە کردنی حەرەمەینی شەریفەین، دەبێ شاندێک لە بلیمەتانی جیهانی ئیسلام ئیدارەکردنی حەرەمەینی شەریفەین یان لانیکەم ئیدارەکردنی ڕێ وڕەسمی حەج بگرنە ئەستۆ .
ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی تاوانکاری موفتییەکانی سعودی کەمتر لە تاوانکاری دەسەڵاتارانی ئەوان نییە، وتیشی: ئەو موفتیانەی کە تاوانکاری تەکفیری هەموو لە فێرکارییەکانی پڕمەترسی دژە مرۆیی ئەوانە، هەوڵ دەدەن بە پاسادانی نادروست ، تاوانکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئالی سعود بە تاوانبار نەدەنە نیشان .
خەتیبی نوێژی جەژنی قوربان وێڕای ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگەی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە تاوانکارییەک کە لە منا ڕووی دا وتیشی: تاوانکارانی ئالی سعود دەبێ لە دادگەی ئیسلامی دادگایی بکرێن و سزا بدرێن چونکوو لەکەس شاراوە نییە کە لە کارەساتی منا دەسەڵاتدارانی ئالی سعود نەک تۆمەتبار بەڵکوو تاوانباری یەکەم بوون.
ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش لەم بوارەدا ئەزموونی قورسیان داوە وتی : زۆرتر لە حەوت هەزار مسوڵمان لە کارەساتی منا گیانیان لە دەست دا بەڵام هیچ دامەزراوە و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کاردانەوەی بەرامبەر بەو نیشان نەدا.
خەتیبی نوێژی جەژنی قوربان بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئێران بۆ پێ وشوێن گرتنی کارەساتی منا و پێداگری لەسەر پێکهاتنی لیژنەیەکی پەیجۆری ڕاستییەکان وتیشی : بەڕێوەبەرایەتیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پرسی کارەساتی منا بەڕێوەبەرایەتییەکی شایستە و جێی ڕێز و سەرچەشنی بەرگری کردنی ڕێبەرێک لە مافی گەلەکەیەتی.
ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی بەشکۆِ ڕێ وڕەسمی عەرەف لە ڕۆژی یەکشەممە وتیشی : ئەمڕۆ گەلی ئیسلام بەرەوڕووی دوژمنانێکن کە نەئیسلام و نە شیعە و نە سوننەیان دەوێ بەڵام شیعە و سوننە دەبێ لەبەرامبەر دوژمنی هاوبەش دا بوەستن ....
کۆتایی کورتە نامە/310
ئایەتوڵڵا خاتەمی: کارەساتی منا نیشانی دا دەسەڵاتدارانی ئالی سعوود شیاوی بەڕێوەبردنی حەرەمەینی شەریفەین نین
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٤٠
News ID: 778504
گوتاربێژی نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان وتی : کارەساتی منا نیشانی دا کە دەسەڵاتدارانی ئالی سعود شیاوی بەڕێوەبردنی حەرەمەینی شەریفەین نین.